ڕۆمانۆ لە بارەی چاڤی هێرناندێز و بەرشەلۆنەوە نهێنیەك ئاشكرا دەكات

02:19 - 30/03/2023

1908جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەنوسی متمانەپێکراوی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ دوپاتیکردەوە کە چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەكە درێژدەکاتەوە.

چاڤی هێرناندێز لە تشرینی دوەمی 2021 ئەركی مەشقەکانی بەرشەلۆنەی گرتە ئەستۆ و شوێنی ڕۆناڵد کومان گرتەوە و لە 77 یاریدا پێشەنگی لالیگای ئەم وەرزەی گرتوەو  لەگەڵ ئەوەشدا نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەست هێنا.

لە ئێستادا بەرشەلۆنە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیایە و بە 12 خاڵ لە پێش ڕکابەرەکەیەوەیە کە ڕیال مەدریدە.

چاڤی دوای بردنەوەی خولی ئیسپانی، دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە
بەگوێرەی ڕۆمانۆ، لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بۆی نوسیوە، درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەنها پرسی کاتە، بەو پێیەی یانە کەتەلۆنییەکە ئۆفەرێکی ئامادەیی بۆ ڕاهێنەرەکەی هەیە.

ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، چاڤی دەیەوێت ئێستا بە تەواوی سەرنجی لەسەر یاریگا بێت و چالاکانە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی کار لەسەر پلانەکانی داهاتو دەکات.

ڕۆمانۆ ڕایگەیاند، یاریزانە پێشوەکەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یەکەم نازناوی خولی ئیسپانی وەک ڕاهێنەر بەدەستبهێنێت، دواتر گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەی واژۆ بکات.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە