یانەیەكی سعودی ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە سێرجیۆ ڕامۆس دەکات

01:56 - 30/03/2023

1209جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە بەرگریکاری ئیسپانی، پاریس سانجێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس، ئۆفەرێکی گەورەی پێگەیشتوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیەوە بکات، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

سێرجیۆ ڕامۆس لە هاوینی 2021 ڕوی لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد، بە گواستنەوەی بێ بەرانبەر، كە لە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە هاتبو.

گرێبەستەکەی ڕامۆس لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی وەرزی ئێستای 2022-2023 کۆتایی دێت.

ئۆفەری هیلال بۆ سێرجیۆ ڕامۆس ساڵانە دەتوانێت بگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی، پاریس سانجێرمان هێشتا ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی کاپتنی پێشوی ئیسپانیا پێشکەش نەکردوە، چونکە پرۆسەی دانوستانەکان بۆ کۆتایی وەرز دواخراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، هیلالی سعودی یەکەم ئۆفەری پێشكەش كردنی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ ڕامۆس وەك موچەی بنەڕەتی بۆ هەر وەرزێک، کە زۆر زیاترە لەوەی بەرگریکارەکە لە دو وەرزدا لەگەڵ پاریس بەدەستی دەهێنێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، یانەی هیلال ئامادەیە بۆ هەر وەرزێک 50 ملیۆن یۆرۆ بداتە سێرجیۆ، چونکە سعودیە هەوڵدەدات ئەستێرە باڵاکان بۆ خۆی ڕابکێشێت بۆ ئەوەی زیاتر میدیاکانی تۆپی پێ گرنگی بەو وڵاتە بدەن، بەو هیوایەی میوانداریكردنی مۆندیالی 2030 مسۆگەر بکات.

وە ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە کە ڕامۆس هێشتا هیچ شتێکی پەیوەست بە داهاتوی خۆی یەکلایی نەکردوەتەوە، بەو پێیەی بەشێکی سەرەکی پاریس سانجێرمانە، بەڵام یانە فەرەنسییەکە ئارەزومەندانە سەبارەت بە هەنگاوەکانی دانوستان لەگەڵیدا بەهۆی یاساکانی یاری دارایی دادپەروەرانە رەفتار ئەكات و لاری نییە لە رۆیشتنی یاریزانەكە.