پاریس سانجێرمان وابەستەی مێسی نییە

01:32 - 30/03/2023

1441جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردوە، یانەی پاریس سانجێرمان دەرگای وازهێنانی لە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لیۆنێل مێسی، هێرشبەری تیپەکە کردەوە، لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا دوای ئەوەی ئەم وەرزە كۆتایی دێت.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس بەردەوام بن، بەڵام بەو مەرجەی موچەكانیان كەمبكەنەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕو کە مێسی مانگانە 3 ملیۆن و 375 هەزار یۆرۆ داهاتی هەیە، ڕامۆسیش 791.6 هەزار یۆرۆی دەستدەکەوێت.

وە هەمان سەرچاوە دوپاتیکردەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە و بەرگریکارە دێرینەکەی ئیسپانیا ڕەتیدەکەنەوە موچەکانیان کەمبکەنەوە، لەبەر ڕۆشنایی هەڵگرتنی ئۆفەرە زۆر سەرنجڕاکێشەکانیان لەلایەن یانە سعودییەکانەوە، هەربۆیە مێسی مەیلی بۆ بیرۆکەی جێهێشتنی پاریس سان جێرمان لە هاوینی داهاتودا هەیە و بیرکردنەوە لەو ئۆفەرە زەبەلاحەی کە لە هیلالی سعودیەوە دێت، لە هەمان کاتدا پاریس سانجێرمان زۆر نیگەران نییە لە رۆیشتنی یاریزانەكە.