مۆرینیۆ نزیکە لە جێهێشتنی ڕۆما

01:57 - 29/03/2023

1514جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی زە سەن لە زاری "جی ئێف ئێن ئای"ەوە بڵاویکردەوە، خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا، نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە، دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا، دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە تێکچووە.

خۆزێ مۆرینیۆ وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا، لە هاوینی 2021 دەستبەكاربو، هەروەها بەپێی هەواڵەکانی ئەوکات گرێبەستەکە تاوەكو 3 ساڵ درێژدەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی دوەم، راهێنەرە پورتوگالییەکە لە لێواری  ڕۆشتندایە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆیشتنی مۆرینیۆ بەهۆی تێكچونی پەیوەندیەكانی ئەو راهێنەرەیە  لەگەڵ تیاگۆ بێنتۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، کە لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەكات كە ساردی كەوتوەتە پەیوەندیەكانیان و تاوەكو ئێستاش هیچ بەرپرسێک گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆرینیۆ نەکردوە.

مۆرینیۆ سەرکردایەتی تیپی گورگەکانی کرد بۆ بەدەستهێنانی یەکەم پاڵەوانێتی ئەوروپا لە مێژووی خۆیاندا، دوای ئەوەی پاڵەوانێتی خولی کۆنفرانسەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، وەرزی ڕابردو لەسەر حیسابی فاینۆرد، بە گۆڵێک بەبێ وەڵام.

براوەی پێشوی سێ جار خولی نایابی ئینگلیزی ئێستا لەگەڵ ڕۆما لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیادایە، بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ و بە 5 خاڵ لە دوای لازیۆوە کە ڕکابەری تەقلیدی یانەكەیە و پلەی دوەمی گرتوە.