کاسانۆ جێنشینی ئەنچیلۆتی دیاری دەکات

05:51 - 28/03/2023

2312جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنتۆنیۆ کاسانۆ، ئەستێرەی پێشوی یانەی ڕیال مەدرید، لە ئەگەری ڕۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی هاونیشتیمانی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕیال مەدرید لە قەڵای بێرنابیۆ جێگرەوەكەی ئەو راهێنەرە دیاری دەکات.

هەواڵی زۆر بڵاوکرایەوە سەبارەت بە ئەگەری ڕۆشتنی ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ئەگەر نەیتوانی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا و جامی پادشا بەدەستبهێنێت.

كاسانۆ لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردوەتەوە دەڵێت: ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ بیرۆکەکانی سپالێتی ڕاهێنەری ناپۆلی دەگونجێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموانییە سپالێتی بتوانێت زیاتر لەوە بکات کە لە ناپۆلی دەیکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ داهاتو ڕیاڵ مەدرید بە تاکە تیپ دەبینم کە لەگەڵ بیرۆکەکانی سپالێتیدا بگونجێت.

وە جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پێویست بکات گرەو بکەم، بێگومان گرەو لەسەر ڕیال مەدرید دەکەم ... وە ئەگەر سپالێتی بچێتە یۆڤانتۆس، ئەوا بۆ ماوەی ڕۆژ و نیوێک ناخایەنێت كە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ئەو یانەیە.

وتیشی: سپالێتی دەتوانێت لە خولی ئیتاڵیا ڕاهێنانی ئەیسی میلان یان فیۆرێنتینا بکات.