لۆکاتێلی: دی ماریا پاڵەوانێکی ڕاستەقینە

03:40 - 27/03/2023

1784جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

مانوێل لۆکاتێلی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ڕێزی لە ئەنخێل دی ماریای هاوڕێی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گرت.

لۆکاتێلی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دی ماریا پاڵەوانە و دیاردەیەکی تۆپی پێیە، هەمو شتێکی ئەستەمی بردەوە و لەگەڵ ئەوەشدا لە یەکەم ڕۆژدا خۆی پێشکەشی ئێمە کرد وەک ئەوەی خۆبەزلزانترین کەس بێت لەسەر هەسارەکە، پێم وت کە ئەمە هۆکارێکە کە تۆ دەکاتە کەسێکی گەورە.

جێگای سەرنجە دی ماریا هاوینی ڕابردو لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد، دوای تەواوبونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکەی.