ماگوایەر: ئەگەر یۆرۆی داهاتو نەبەینەوە، شكستخواردوین

02:57 - 25/03/2023

3341جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاری ماگوایەر، سەبارەت بە بەشداریکردنی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 چەند لێدوانێكی دا و باسی لە ئاستی هەڵبژاردەكەی كرد.

ماگوایەر دەڵێت: ئەگەر پاڵەوانێتی داهاتوی ئەوروپا نەبەینەوە، ئەمە بە شکست دادەنرێت، ئەمە عەقڵیەتی منە، دەبێت یەکەمجار سەرکەوین، کۆمەڵەیەکی قورسە، یاریزانانمان هەیە بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە چوینە قەتەر بە مەبەستی بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە، بۆیە کاتێک ڕۆیشتین نائومێد بوین، پێموایە یارییەکان باش بون، ئێمە بە خاوێنی گۆڵمان هێشتەوە، ئێمەش یەکێک بوین لە باشترین گۆڵکارەکان، ئەوە تەنیا وردەکاری سادەیە وای لە ئێمە كرد كە نەبینە پاڵەوان لە قەتەر، کە دەتوانێت لەم وەرزەدا ڕوبدات و پاڵەوانێتییە گەورەکان ببینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەک گروپێک شتێکمان دروستکرد و گاریس ساوسگەیت کاپتنی بو، ئەو کەسە بو کە هیوا و بڕوای پێبەخشیین وەک وڵاتێک بۆ ئەوەی لەم پاڵەوانێتییە گەورانەدا سەرکەوتو بین و بەدڵنیاییەوە ئێمە سودمەند دەبین.

وە لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە جیاوازی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانەی مانچستەر یونایتد وتی: بۆ ئینگلتەرا هەست بە پێزانینی گونجاو دەکەم، وەرزی ڕابردو بۆ یانەکە قورس بو، بەڵام خۆم بۆ گاریس سەلماند کە لەگەڵ کۆمەڵەیەکی گەورەی بەرگریکاری ناوەڕاست کاردەکات.

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساوسگەیت بژاردەی هەمو بەرگریکارە ناوەندییە ئینگلیزەکانی وڵاتەکەی هەیە و هەر جارێک کە ئامادە بوم، لە تیپەکەدا بوم، دڵنیام ئەگەر پرسیار لە باقی یاریزانەکان بکەیت دەزانن چی پێشکەش دەکەم بە تیمەكە.

لەکۆتاییدا وتی: تەمەنم نزیکەی 30 ساڵە، بەڵام پێویست ناکات لەم ئاستەدا خۆم بسەلمێنم، زیاتر لە 50 یاریم بردوەتەوە و باشترین بەرگریکاری گۆڵکاری ئینگلتەرام، نزیکەی 200 یاریم لەگەڵ مانچستەر یونایتد ئەنجامداوە، من سێ ساڵە کاپتنی یانەکەم، بەڵام ئەوەش تێدەگەم کە کاتێک کاپتنی مانچستەر یونایتد دەبیت، زۆرترین فشارت لەسەرە.