پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یارییەکەی ئیتاڵیا بەرانبەر ئینگلتەرا

01:27 - 23/03/2023

2479جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمرۆ لە قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەكانی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024، لە یاری لوتكەدا یارییەکەی ئیتاڵیا بەرانبەر ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت.

گاریس ساوسگەیت، ڕاهێنەری سێ شێرەكە، لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا جێگیر بوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ئینگلتەرا بەرانبەر ئیتاڵیا
گۆڵپارێز.. پیکفۆرد
هێڵی بەرگری.. جۆن ستۆنز - هاری ماگوایەر - لۆک شاو
هێڵی ناوەڕاست.. ڕیس جەیمس – دیکلان ڕایس – جود بێلینگهام – هێندێرسۆن
هێڵی هێرشبەری.. فیل فۆدن – هاری کەین – بوکایۆ ساکا

ئەمە لەکاتێکدا ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئازۆری یەکلایی بوەوە لەسەر پێکهێنانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کە چاوەڕوان دەکرێت بەرانبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری پێ بکات

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ئیتاڵیا بەرانبەر ئینگلتەرا
گۆڵپارێز.. جیانلویجی دۆنارۆما
هێڵی بەرگری.. لیۆناردۆ بۆنۆچی، فرانسیسکۆ ئاچێربی، ڕافایل تۆلۆی
هێڵی ناوەڕاست.. جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ، ساندرۆ تۆنالی، مارکۆ ڤێراتی، نیکۆلۆ بارێلا، ئیمێرسۆن پاڵمیێری
هێڵی هێرشبەری.. ماتیۆ پۆلیتانۆ، جیانلوکا سکاماکا

ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لە کۆمەڵەی Cدان کە ماڵتا و ئۆکرانیا و مەقدۆنیای باکور لەخۆدەگرێت.

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا