خەندان سپۆرت
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری یانەی میلان ڕایگەیاند، هەست دەكات كە باوکی هەڵبژاردەی سویدە و بیر لەوە ناکاتەوە کە تاوەكو كەی یاری دەکات، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ بیری لێدەکاتەوە.
ئیبراهیمۆڤیچ ڕایگەیاند، 14 مانگ لە یاریگاکان دور بوم و تەنها بەهۆی پێکانەوە ئازارم دەچێژت، ئێستا گەڕامەوە، و هەستێکی باشم هەیە، بە خۆشی و بەبێ ئازار یاری دەکەم، دەبینین تاوەكو چەند دەمێنمەوە، بەڵام... لێرە دڵ خۆشم و هەست دەکەم باوکێکم بۆ ئەم تیمە.
وە لە کۆتاییدا وتی: "دوێنێ بە هاوکارەکانمم وت کە بە دڵنیاییەوە ئێوە پرسیار دەکەن کە من لێرە چی دەکەم، بە دڵنیاییەوە پێتان وایە کە من شێتم، بەڵام چاوەڕێ بکەن تاوەكو کۆتایی نزیک دەبێتەوە، ئەوا تێدەگەن کە من چی دەکەم.