فیرمینۆ لە خولی ئیتاڵیاوە داواکراوە

03:10 - 22/03/2023

1564جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا، ڕۆما چاوی لەسەر ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی هێرشبەری بەڕازیلی داناوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتو گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

گرێبەستەکەی فیرمینۆ لەگەڵ لیڤەرپول لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، و دەتوانێت بە خۆڕایی بەرەو تیپێکی دیکە بڕوات.

ڕۆما هەوڵدەدات هێڵی هێرشبەری بەهێزتر بکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی قسەکردن لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی تامی ئەبراهام بۆ خولی نایابی ئینگلیزی لە وەرزی داهاتو.

جێگای سەرنجە کە ڕۆما لە ئێستادا خاوەنی 47 خاڵە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دوای ئەوەی 27 یاری ئەنجامداوە و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپادایە بەرانبەر یانەی فاینۆردی هۆڵەندی یاری دەكات.