هیتلەر لە دێربی ڕۆمادا ئامادەبو

05:22 - 20/03/2023

3369جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

وێنەیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە، کە تیایدا هاندەرێکی لازیۆ درێسێکی لەبەردایە کە ناوی ئەدۆلف هیتلەری سەرکردەی پێشوی نازییەکانی لەسەرە، لە میانی دێربی نێوان لازیۆ و ڕۆما ڕۆژی یەکشەممە لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەڕێوەچو.

ئەو هەوادارە دەرکەوت کە ناوی "هیتلەرسۆن"ی لەبەردا بو بۆ خۆدزینەوە لە ناوی هیتلەر، ئەمە جگە لە ژمارە 88 کە ئاماژەیە بۆ سڵاوکردنی نازییەکان، كە پیتی H پیتی هەشتەمی ئەلفوبێیە، بۆیە ژمارە 88 واتە "HH" واتە "های هیتلەر" یان سڵاوی نازی.

جێگای سەرنجە کە هاندەرانی لازیۆ هەمیشە پەیوەندی گشتی خۆیان بە فاشیزم و نازیزمەوە نیشانداوە.