خەندان سپۆرت
کریستیان بۆنینۆ یاریزانی پێشوی یۆڤانتۆس لە یارییەکی خولی ئیتاڵیادا کارتێکی سوری سەیری وەرگرت، دوای ئەوەی لە یاریگادا میزیان کرد لەبەردەم هەموان، ئەمەش وایکرد ناوبژیوان بڕیارێکی خێرا بدات بۆ دەرکردنی.
ڕوداوەکە لە گەڕی 33ی خولەکە لە نێوان پیاچێنزا و لێکۆ ڕویداوە، کە بە یەکسانبون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و پیاچێنزا لە پلەی خوارەوەی ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکەدا مایەوە، لێکۆش لە پلەی چوارەمدا بەردەوامە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە یاریزانەکە بۆ ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن خۆی گەرم دەکردەوە، پێش ئەوەی ڕاهێنەر بانگی بکات، لە بەردەم ئامادەبوان لە یاریگادا میزی دەکرد و هەوڵیدا خۆی بشارێتەوە و کردارەکەی نیشان نەدات، بەڵام ناوبژیوانی ئاڵا هەڵگر ئاشکرای دەکات و بە ناوبژیوانی گۆڕەپانەکە وتوە و کە چوە لای و کارتی سوری ڕاستەوخۆ پێداو ڕێگری لێکرد بچێتە ناو یاریگاکە.