پەیامێکی هەڕەشەئامێز مێسی لە یانەی منداڵی دور دەخاتەوە

03:50 - 13/03/2023

5649جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی "زە ئەتلەتیک" ئاشکرایکردوە، یاریزانە ئەرجەنتینییەکەی پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی، وازی لە خەونە کۆنەکەی هێناوە کە گەڕانەوەیە بۆ یانەکەی پێشوی "نیوێڵز ئۆڵد بۆیز"، چونکە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی لە کەسانی چەکدارەوە لە ئەرجەنتین پێگەیشتوە.

یاریزانە پێشوەکەی مانچستەر سیتی و هاوڕێی مێسی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ڕایگەیاندبو کە "لیۆ بەجدی بیر لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی منداڵی دەکاتەوە، هەروەها پێشتر مێسی ڕایگەیاندبو کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی منداڵی.

گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر فرۆشگایەک لە ئەرجەنتین کە خاوەنەکەی خێزانی ئەنتۆنێلا ڕۆکۆزۆی هاوسەری ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە و پەیامێکیان بەجێهێشت کە تێیدا هاتبو: مێسی چاوەڕێی تۆین، خافكين بازرگانی مادەی هۆشبەرەو ناتپارێزێت.

جێگای سەرنجە چەکدارەکان هەڵیانکوتایە سەر بیناکە لە شاری ڕۆزاریۆ، و چەندین جار تەقەیان لە بەربەستە کانزاییەکەی سەروی پەنجەرەکان و دەرگای پێشەوەی فرۆشگاكە کردبو.