خەندان سپۆرت
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی، ئەستێرەیەکی نوێی یانەی مانچستەر سیتی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا کەوتۆتە ناو فەزیحەیەکی ئەخلاقیەوە.
بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، بەرگریکاری ڕاستی تیپی مانچستەر سیتی، کایل والکەری یاریزانی ئینگلتەرا، بە سەرخۆشی بینراوە لە یانەیەکی شەوانەدا دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێک کە لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانیدا بووە.
وە ئاماژەی بەوەدا کە "هەرچەندە ڕەنگە والکەر بانگەشەی ئەوە بکات کە بابەتەکە تەنیا گاڵتەجاڕییە، بەڵام ڕەنگە ڕەفتارە شەرمەزارکەرەکانی لە ڕوی یاساییەوە بکەوێتە ژێر بڕگەی ڕەفتاری نەشیاوەوە، کە ئەگەر لە دژی بسەلمێنرێت، ئەوا دو ساڵ زیندانی دەکرێت".
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕەنگە ئەم کارەی والکەر بکەوێتە ژێر دۆسیەی "توڕەکردنی ئەخلاقی گشتی".
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ڕونکردەوە: كە ئەو رەفتارە تاوانێکە بەپێی یاسای گشتی کە کاتێک ئەنجام دەدرێت کەسێک کارێکی ناشایستە قێزەون بە ئامادەبونی لانیکەم دو ئەندامی گشتی ئەنجام بدات، و ئەگەر تاوانبار بێت سزا دەدرێت بە زیندانیکردنی بێسنور یان سزای... غەرامەکردنی بێ سنور.
ئەو ڕەفتارە شەرمەزارکەرەی والکەر دوای 24 کاتژمێر هات کە یارمەتی تیپەکەی داوە یۆ یردنەوە لە نیوکاسڵ یونایتد بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ.
گواردیۆلای ڕاهێنەر دوای یارییەکە ڕایگەیاندبو: دو ڕۆژ پشو لە ماڵەوە (بۆ یاریزانەکان)، نامەوێت بیانبینم، ئەوانیش نایانەوێت من ببینن.
بنیامین مێندی فەرەنسی، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، پێشتر سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابو، بەهۆی تۆمەتی دەستدرێژی سێکسییەوە زیندانی كرابو.