خەندان سپۆرت
کاپتنی شەیتانە سورەکان، برۆنۆ فێرناندێز بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەگەڵ تیپەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی لیڤەرپولدا نیشانیدا، کە بە دۆڕانێکی مێژویی ناوەزەند دەكرێت و بە ئەنجامی 7-0 گۆڵ دۆڕان ڕەخنەی زۆری لێگیرا.
ئەو یاریزانە جگە لە ئاستە خراپەکەی، وا دەرکەوت کە برۆنۆ لە کاتی یارییەکەدا داوای گۆڕینی كردوە، ئەمەش توڕەیی هاندەرانی زیاتر کرد، بەڵام یاریزانە پورتوگالییەکە بەرگری لە خۆی کرد، ئاماژەی بەوەدا کە کاتێک ڕاهێنەر بڕیاری بەشداریکردنی یاریزانی ئیلانگا داوە، سەری بۆ ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبڕیوە بۆ ئەوەی بزانن لە چ پێگەیەکدا یاری دەکات و ئایا لە ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە یان لە باڵدا.
جێگای سەرنجە فێرناندێز توشی دۆخێکی دیكەی شەرمەزارکەر بو، کاتێک پاڵ بە ناوبژیوانی ئاڵاوە نا بۆ ئەوەی تۆپەکە هەڵبگرێت و بۆ ئەوەی هەڵدانی لا جێبەجێ بکات، ئەمەش وایکرد زۆرێک داوای سزادانی لەسەر ئەم بابەتە بکەن.