یەکەم بڕیاری تین هاگ دوای شکستە گەورەكەیان

04:11 - 06/03/2023

4005جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێریک تێن هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی بەرانبەر یاریزانانی شەیتانە سورەکان دا، دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە لە گەڕی 26ی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 7-0 گۆڵ بە لیڤەرپول دۆڕا.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، تێن هاگ داوای لە یاریزانانی مانچستەر یونایتد کردوە کە بەیانی ئەمڕۆ ئامادەی ناوەندی مەشقەکانی شەیتانە سورەکان بن، ئەمەش تەنها چەند کاتژمێرێک دوای دۆڕانەکەییان بەرانبەر لیڤەرپول.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردوە، یاریزانانی یونایتد کاتژمێر نۆی بەیانی بەکاتی ناوخۆ ئامادەی سەنتەری مەشق و ڕاهێنانەکان بون، لەکاتێکدا ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە دو کاتژمێر پێش گەیشتنیان ئامادەبوە.
 
مانچستەر یونایتد خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی یانەی ڕیال بیتیس لە پێنجشەممەی داهاتو لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپا لە ئۆڵدترافۆرد.
 
جێگای سەرنجە هاوسەنگی مانچستەر یونایتد بە 49 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزیدا، دوای دۆڕانی بە لیڤەرپول.