خەندان سپۆرت
جیمی کاراگەری بەرگریکاری پێشوی یانەی لیڤەرپوڵ لێدوانێکی لەسەر ئەوەی محەممەد سەڵاح بەرانبەر لیساندرۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد کردی لە گۆڵی سێیەمی تیپەکەدا.
لە گەڕی 26ی خولی ئینگلیزیدا لیڤەرپول بە ئەنجامی 7-0 گۆڵ لە مانچستەر یونایتدی بردەوە.
کاراگەر دەڵێت: گۆڵی سێیەم، ساتێکی تەواو وێرانکەر لە یاریزانێکەوە بۆ یاریزانێکی دیكە هەبو.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، گاکپۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کردوە، لە كۆنتڕۆڵكردنی تۆپدا سود و هێزێکی هەیە بۆ یانەكە، بەڵام با باسی محەممەد سەڵاح و ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ لیساندرۆ مارتینێز بکەین، كە تاوەكو مردن لەناوی بردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر تۆپەکەی گواستەوە بۆ گاکپۆ، کە توانای تۆمارکردنی گۆڵەکەی هەبو بە شێوەیەکی درەوشاوە لەبەردەم گۆڵپارێزێکی جیهانی وەک دەیڤد دی خیا.