ڕومێنیگە: مارادۆنا و لیڤاندۆڤسکی لە مێسی باشترن

04:39 - 22/02/2023

1566جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆکی فەخری بایرن میونشن، کارل هاینز ڕومێنیگە، کاتێک بۆچونی خۆی لەبارەی باشترینەکانی نێوان دو ئەفسانەیی ئەرجەنتینی دیێگۆ مارادۆنا و لیۆنێل مێسی دا، لەو بارەییەوە وتی "لە نێوان مارادۆنا و مێسی، من دیێگۆ هەڵدەبژێرم، ئەو هەمیشە لە لایەن ركابەركانییەوە لێی دەدرا.

ڕومێنیگە ئاماژەی بەوەشکردوە، سەبارەت بە لیۆ، ئەو بەهۆی یاسا و ناوبژیوانەکانەوە پارێزراوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ڕومێنیگە ئەستێرەكەی پاریس سانجێرمان بە کەم سەیر دەكات بەراورد بە یاریزانانی دیكە.

پێشتریش لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندبو: كە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی ئێستا لە بەرشەلۆنە و پێشتریش لە بایرن میونشن، لە مێسی باشتر بووە.