خەندان سپۆرت
ڕافایل بینیتێز ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ناپۆلی دوپاتی کردەوە کە ئەم وەرزە توانای بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا توانای هەیە نازناوی چامپیۆنزلیگیش بباتەوە.
بینیتێز لە لێدوانێکدا بۆ گازێتا دیلۆ سپۆرت وتی: ئێستا ئاسانە بڵێین ناپۆلی نازناوی سکودێتۆ دەباتەوە، من ئەوەم بە سپالێتی وت لە مانگی نۆڤەمبەردا، کاتێک جیاوازییەکە تەنیا 5 یان 6 خاڵ بو لە نزیکترین ڕکابەرەکانی.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموان باسی ڕیاڵ مەدرید و سیتی و پاریس و ئەوانی دیكە دەکەن، بەڵام بەو تیپەی ئێستا ناپۆلی دەتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگیش بباتەوە.