گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان مۆرینیۆ و ئیدارەی ڕۆما زیاتر دەبێت

03:53 - 08/02/2023

2495جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی لیگۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردوە، خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی لە ئیدارەی یانەی ڕۆما توڕە بوە، دوای ڕۆیشتنی یاریزان نیکۆلۆ زانیۆلۆ بۆ گەلاتەسەرای بەبێ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی جێگرەوە واژۆ بکەن.

ڕۆما بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەگەری ڕۆیشتنی زانیۆلۆ لە وەرزی زستانی مێرکاتۆ، هەوڵی ئەوە دەدا حەکیم زیاش لە چێڵسییەوە بهێنێتە یانەكەی، دوای ئەوەی یاریزانەکە ڕەتیکردەوە بچێتە بۆرنمۆس و دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە لە ئەوروپا دابخرێت، بەهۆی ئەوەی مێركاتۆی زستانە تاوەكو 8ی مانگ لە توركیا كراوە دەبێت یانەكە هێشتا چانسی بەدەستهێنانی تواناكانی زانیۆلۆی هەیە، بەڵام لە ئەوروپا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخراوە و یانەی رۆما ناتوانێت گرێبەستی جێگرەوە ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، مۆرینیۆ لە چەند ڕۆژی داهاتودا لەگەڵ خاوەنی یانەکەی فریدکین کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرۆژەی یانەکە و داهاتوی یانەکە دەکەن، چونکە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت.

نیشانەکردن

#رۆما #مۆرینیۆ