سەرەڕای ئاڵۆزی پەیوەندییەکان یۆڤانتۆس سێ وشە ئاراستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

04:45 - 05/02/2023

2830جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یوڤانتۆس دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ یاریزانی پێشوی یانەکەی، ئەفسانەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی ئێستای یانەی نەسری سعودی نەپچڕێنێت.

یۆڤانتۆس وێنەیەکی ڕۆناڵدۆی بڵاوکردەوە، لە هەژماری فەرمی یانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لەسەری نوسیویەتی: "ڕۆژی لەدایک بونت پیرۆز بێت".

ئەمڕۆ ئەستێرەی پورتوگالی تەمەنی بوە 38 ساڵ، بەو پێیەی لە 5ی شوباتی 1985 لەدایکبوە.

لەم ماوەیەی دواییدا هەندێک گرژی لە پەیوەندی نێوان ڕۆناڵدۆ و یۆڤانتۆسدا دروستبووە، ئەوەش بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی یاریزانە پورتوگالییەکە.

جێگای سەرنجە یوڤانتۆس بە نهێنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕێککەوت لەسەر کەمکردنەوەی موچەکەی لە ساڵی 2020 لە کاتی پەتای کۆرۆنادا، بەو مەرجەی یانەکە لە داهاتودا 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە یاریزانە پورتوگالییەكە.

ڕۆناڵدۆ چەند مانگێک لەمەوبەر، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە، داواکارییەکی پێشکەشکرد بۆ بینینی هەندێک بەڵگەنامەی لە لێکۆڵینەوەکانی یۆڤی، کە پەیوەندییان بە پێدانی موچەی نهێنییەوە هەیە، بەڵام لەلایەن داواکاری گشتی لە تۆرینۆوە ڕەتکرایەوە.

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس #کریستیانۆ