شتاینەر: پێشبڕکێی لاس ڤێگاس بڕیارە گەورە بێت

04:03 - 02/02/2023

845جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەڕێوەبەری تیپی فۆرمۆلا وەنی هاس گونتەر شتاینەر پێشبینی دەکات پێشبڕکێی ئەمساڵی لاس ڤێگاس گەورەترین نمایش بێت تاوەكو ئێستا.

فۆرمۆلا وەن بۆ یەکەمجار لە لاس ڤێگاس بەڕێوەدەچێت لە ساڵی 1984ەوە،لەو بارەیەوە شتاینەر دەڵێت: پێموایە فۆرمۆلا وەن وەرزشێکی زۆر خۆشە و تاوەكو زیاتر سەیری بکەیت زیاتر ئارەزوی هەر پێشبڕکێیەک دەکەیت کە کەسایەتییەکی جیاوازی هەیە.

شتاینەر وتی: پێموایە ئێمە لاس ڤێگاس دەناسین و چاوەڕوانییەکانمان باش دەزانین، ئەوە گەورەترین نمایش دەبێت لەسەر زەوی تاوەكو ئێستا ئەنجام درابێت، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێشبڕکێکە لە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

 

نیشانەکردن

#جیهان