یەکەم پەیامی دانی ئەلڤێس لە ناو زیندانەوە

04:54 - 30/01/2023

7782جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی "لا ڤانگاردیا" یەکەم پەیامی ئەستێرەی بەڕازیلی دانی ئەلڤێس لە ئەکاونتی خۆیەوە ئاشکرا کرد کاتێک لە زیندانی برایانز 2 بو لە بەرشەلۆنە.

هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا دانی ئەلڤێسیان دەستگیرکرد، دوای گەڕانەوەی لە مەکسیکەوە، بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بە تۆمەتەکەی بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانەدا لە شەوی 30ی کانوونی دووەمی ڕابردودا، پێش ئەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە ڕەزامەندی دەرببڕێت بە زیندانیکردنی بەبێ کەفالەت تاوەكو بەرواری… دانیشتنی لێکۆڵینەوەی داهاتو.

وە ڕۆژنامەی "مارکا"، بە گێڕانەوەی لە ڕۆژنامەی "لا ڤانگاردیا"، یەکەم پەیامی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە ناو زیندانەکەیەوە لە بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا ئەلڤێس دەڵێت: هەرچییەک بێت قبوڵ دەکەم، کاتێک تەمەنم بە تەنها 15 ساڵ بو ماڵم بەجێهێشت، لە ژیانمدا بەسەر بارودۆخە زۆر سەخت و ئاڵۆزەکاندا زاڵ بوم، ئەمەش یەکێکی دیكە دەبێت کە تێدەپەڕێت، هیچ شتێک من ناترسێنێت.

وە ڕۆژنامەی "لا ڤانگاردیا" لە ڕاپۆرتەکەیدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە هێشتا بەرگری لە پێگەی خۆی دەکات لە زیندان بەهۆی دەستدرێژیکردنەكەوە، وەک چۆن لە زیندانەکەیدا بە هەندێکی وتوە "ئەوەی لەگەڵ کچەکەدا کردویەتی بە ڕەزامەندی کچەکە بوە".