خەندان سپۆرت
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی ئوسترالیا کراوە بۆ دەیەمین جار لە ژیانی پیشەگەریدا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ستیفانۆس تسیپاسی یۆنانی بردەوە، بە 3 کۆمەڵە بەبێ وەڵام.
جۆکۆڤیچ لە لێدوانەکانیدا دوای یارییەکە لە کاتی مەراسیمی تاجە گوڵینەدا وتی: سەرەتا دەبێت دان بەوەدا بنێم کە قسەکانی ستیفانۆس کاریگەری لەسەر من هەبو، سوپاس بۆ ئەو ڕێزە، ئێمە ڕکابەری توندی یاریگاین، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە نابێت ڕێز لە یەکتر بگرین و دان بە هەوڵی ئەویتردا بنێن.
تسیپاس لە کاتی مەراسیمی تاجەكەدا ڕایگەیاندبو، "نۆڤاک باشترینە لە تێنسدا، بە دڵنیاییەوە باشترین یاریزانی مێژوە كە ڕاکێتەکەی هەڵگرتوە".
یاریزانە سربییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزبایی ئەو پاڵەوانێتییە سەرسوڕهێنەرە لە تۆ (ستیفانۆس) دەکەم، ئەمڕۆ توشی بەختێکی خراپ بوم، بەڵام ئەمە دوا یاری کۆتایی گراند سلامت نابێت، کاتێکی زۆرت هەیە، وە یەکێکیت لە یاریزانە پیشەگەرەکان ، و وروژێنەرترینیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەمەوێت شتێک لەسەر سربیا و یۆنان بڵێم، ئێمە دو وڵاتین کە نەریتی تێنسمان نییە، ئێمە ئەستێرەمان نەبو سەیری بکەین، ئەمە پەیامێکە بۆ هەمو یاریزانێکی گەنجی تێنس لە جیهاندا کە ئێستا چاودێریمان دەکات و خەونی ئەوە دەبینێت کە لە شوێنی ئێمە بێت، هەمو شتێک دەكرێت روبدات، مەهێڵە کەس خەونەکەت لێ بدزێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، گرنگ نییە لە کوێوە هاتویت، تاوەكو لە منداڵیدا زیاتر ئازار بچێژیت، بەهێزتر دەبیت، ئێمە باشترین بەڵگەین بۆ ئەوە، تەنانەت ئەگەر تەنها یەک کەسیش بدۆزیتەوە کە پاڵپشتیت بکات، بەردەوام بە بە خەونی گەورەوە، دەتوانیت بەدەستیان بهێنیت.
لە درێژەدا وتی: ئەمە یەکێکە لە پاڵەوانێتیە هەرە چالاکەکان بۆ من، هەرگیز لە بارودۆخێکی هاوشێوەدا یاریم نەکردوە، بە بەشدارینەکردنم لە ساڵی ڕابردو و گەڕانەوەم بۆ ئەمساڵ، سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەم کە پێشوازییان لێکردم و ئاسودەیییان پێدام لێرە لە مێلبۆرن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەمیشە باشترین تێنس لە ژیانی وەرزشیمدا لەم یاریگایەدا یاری دەکەم.
لە کۆتاییدا نۆلی وتی: ئەمە گەشتێکی دور و درێژە، تەنها خێزانەکەم و تیمەکەم دەزانن لەماوەی 4 یان 5 هەفتەی ڕابردودا شتەکان چۆن بون، دەتوانم بڵێم ئەمە گەورەترین سەرکەوتنە لە مندا ژیان، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە پێیدا تێپەڕیم، سوپاسی هەموتان دەکەم و هیوادارم ساڵی داهاتو بتانبینم.