کارەساتێکی نوێ چاوەڕێی یۆڤانتۆس دەکات

04:31 - 25/01/2023

2829جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد، یانەی یوڤانتۆس لە لێواری کارەساتێکی نوێدایە، دوای ئەوەی بڕیاری لێبڕینی 15 خاڵی لێدرا بەهۆی دۆسیەکانی گەندەڵی و دەستکاریکردنی دارایی لە ساڵانی ڕابردودا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکاری گشتی ئیتاڵیا بە لێبڕینی 15 خاڵی دیكە لە تیپەکە بڕیارێکی نوێ دەردەکات، ئەمەش لە بەرانبەر دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە موچەی یاریزانان لە ماوەی کۆرۆنا لە ساڵی 2020، بڕیارەکەش ڕەنگە سڕکردنی هەندێک لەو یاریزانانە لەخۆدەگرێت کە بەشدارییان لەم دەستکاریکردنەدا کردوە، وەک پاولۆ دیبالا یاریزانی یانەی ڕۆما، مێریح دیمیرال یاریزانی ئێستای ئەتالانتایە، سزاکەش ئەگەر بسەپێنرێت بۆ ماوەی مانگێک یاریکردنیان لێ قەدەغە دەکرێت.

لە ئەگەری لێبڕینی 15 خاڵی دیكە لە یۆڤانتۆس، ئەوا یۆڤانتۆس بە 8 خاڵ لە پلەی کۆتاییدا دەبێت، کە هەمان ژمارەی خاڵەکانی کرێمۆنیزیە.