ستیفانۆس تسیپاس بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئوسترالیا کراوە سەركەوت

04:46 - 24/01/2023

549جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانە یۆنانی ستیفانۆس تسیپاس، سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا كە یەكێكە لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی، دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی سەرکەوتو بو بەسەر ڕکابەرە چیکیەكەیدا، كە جیری لیێسکا بو، یاریزانە یۆنانییەکە سەرکەوتو بو لەوەی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی  یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابكاتەوە و بە سێ کۆمەڵەی بێ وەڵام ركابەرەكەی دوچاری شكست كرد.

ستیفانۆس تسیپاس  سەرکەوتو بو لە بردنەوەی کۆمەڵەی یەکەم بەرانبەر لیێسکا بە شەش یاری بەرانبەر سێ یاری، کۆمەڵەی دوەم بە ئەنجامی حەوت شەش بردەوەو لە كۆتا كۆمەڵەش 6-4 سەركەوتنی تۆماركرد و یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاكردەوە.

نیشانەکردن

#تێنسی سەرزەوی