خەندان سپۆرت
وردەکاری نوێ لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی یاریزانی پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سورەکان ئاشکرا کرا.
دوای ئەوەی کێشە یەك لە دوای یەکەكان لەنێوان ئەو دو لایەنەدا دروست بو کە پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2022ی قەتەر وەك بۆمب تەقیەوە، لەو ماوەیەدا یاریزانە پورتوگالیەكە هێرشی کردە سەر دەستەی تەکنیکی و ستافی کارگێڕی شەیتانە سورەکان.
لەکاتێکدا ڕۆژنامەی کەتەلۆنیی ئیل موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆناڵدۆ داوای لە بریکارەکەی كردوە بۆ ئەوەی ئۆفەرێک لە بایرن میونشن یان چێڵسی وەربگرێت کە ئەگەر ئەو كارە نەكات هەڕەشەی جیابونەوەی لێبکات، مێندێز وەڵامی داواکەی ڕۆناڵدۆی دایەوە و پێی وتوە تۆ شێت بویت، دواتر پورتوگالیەکە گواستراوەتەوە بۆ نەسر و بە موچەی ساڵانەی 200 ملیۆن دۆلار و مێندێزیشی لە پۆستی بەڕێوبەری كارەكانی دورخستەوە.