دانی ئەلڤێس هانا بۆ پارێزەرەكەی مێسی دەبات

04:26 - 24/01/2023

1714جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرایکردوە، یاریزانە بەڕازیلییەکە، دانی ئەلڤێس، بڕیاریداوە پارێزەرەكەی هاوکارەکەی پێشوی، یاریزانی ئێستای پاریس سانجێرمان لیۆنێل مێسی بەکاربهێنێت لە پێناو دەرچونی لە زیندان.

ئەلڤیس لەلایەن پۆلیسی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا، دوای ئەوەی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دژی ژنێک لەناو یانەیەکی شەوانە لە هەمان شار لە 30ی کانونی دوەمداو بەو هۆیەشەوە زیندانی کرا.

وە ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرای کردوە کە ئەلڤێس داوای یارمەتی لە پارێزەر کریستوبال مارتێل کردوە بۆ ئەوەی بەرگری لێبکات لەم دۆسیەیەدا.

جێگای سەرنجە کریستوبال مارتێل پارێزەری مێسییە، کە لە دۆسیەی خۆدزینەوە لە باج لە کاتی یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرگری لە یاریزانە ئەرژەنتینیەكە كرد و تێیدا سەركەوتو بو.

نیشانەکردن

#به‌رازیل