خەندان سپۆرت - خۆشناو محمد
وابڕیارە ئەمرۆ ڕۆژی یەکشەممە ئەستێرەی پورتوگالی لەیەکەم دەرکەوتنیدا یاری بۆ یانەی نەسڕی سعودی بکات لەخولی ئەو وڵاتە، لەبەرانبەر یانەی ئیتیفاق، بۆ ئەوەی بەباشی یاری بکات و پارێزگاری لە توانای چەستەی خۆی بكات، پێویستە بەباشی بخوات.
رۆژنامەیەکی پورتوگالی هەواڵێکی بڵاو کردوەتەوە و ئاشكرایكردوە ڕۆناڵدۆ گرفتی هەیە لەدۆزینەوەی کەسێک بۆ خواردن ئامادە کردن لەکۆشکەکەیدا.
ناچار لەناوچەی کوێنتا دی مارینای کەناراوی باشوری پورتوگال ئەم هەواڵەی بڵاو کردوەتەوە کەناسراوە بەریڤێرای پورتوگالی.
نرخی ئەم کۆشکەی ڕۆناڵدۆ هەشت ملیۆن یۆرۆ یە، وابڕیارە ڕۆناڵدۆ و خێزانەکەی لەم کۆشکە بژین، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە شێفێکی کارامەی لێ نییە وەک پێویست کاروباری خواردن ئامادەکردن بگرێتە ئەستۆ بۆ ئەستێرە پورتوگالیەکە و خێزانەکەی.
ڕۆنالدۆ دەیەوێت ئەو کەسە شارەزای ئامادە کردنی ماسی و خواردنە دەریاییەکان بێت، لەهەمان کاتدا خێزانەکەی حەزی بەخواردنی سوشی یە، لەپەنای ئەمانەدا پیتزا بۆ مناڵ و خێزانەکەی، دەبێت شێفەکە کارامەیی پیتزا دروستكردنیشی هەبێت.