ئاشکرا بو ڕۆناڵدۆ یەکێک لەتۆپەکانی فرۆشتووە

03:47 - 12/01/2023

3984جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - خۆشناو محمد

 

ڕۆژنامەی ( Marca ) مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد یەکێک لەتۆپە ئاڵتونیەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەکۆی لەزیاد کردنێکی ئاشکرادا فرۆشراوە بە ( 600,000 ) شەش سەد هەزار یۆرۆ پارەکەشی بۆ کۆمەڵەیەکی خێر خوازی بووە بە ناوی ( Make a Wish ) پەیوەست بەچارەسەر کردنی ئەو مناڵانەی توشی نەخۆشی دەگمەن دەبن ، 

ڕۆناڵدۆ ئەو تۆپەی لەساڵی ( 2013 ) وەری گرتووە پارەکەی بەخشیوە بەو کۆمەڵەیە لەپێناو چارەسەری مناڵە نەخۆشەکان ،

بەپێی ڕۆژنامەی ( Daily Mail ) ی بەریتانی ، ئەو کەسەش دواتر ئەم تۆپەی کڕیوەتەوە دەوڵەمەندترین کەسی ئیسرائیلە بەناوی ( ئیدی عوفر ) سەروەتەکەی بە ( 10 ) ملیار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت ،

ڕۆژنامە بەریتانیەکە ئاشکرای کرد ئەو کەسەی تۆپە ئاڵتونیەکەی بەخشیوە خۆرخی مێندێزی بریکاری کارەکانی ڕۆناڵدۆ بووە ،

ماوەتەوە بڵێین کاتێک ڕۆناڵدۆ ئەم تۆپەی بەدەست هێنا درێسی ڕیاڵ مەدریدی پۆشیبوو ،
لەو ساڵەدا ڕۆناڵدۆ ( 44 ) گۆڵی تۆمار کرد ، 

وەک پیشەی هەندێک یاریزانی ناوداری وەک ڕۆناڵدۆ ، هەندێک کاتی تایبەت داوا دەکرێت کۆپیەکی ئەو تۆپە درووست بکرێت و بفرۆشرێت لەسەر ڕەزامەندی یاریزانەکە یان لەیانەکە هەڵدەگیرێت یان دەفرۆشرێت و یاریزانەکە پارەکەی بۆ خۆی هەڵدەگرێت ،

ڕۆناڵدۆ لەپێناو ئەو کۆمەڵە خێرخوازیە تۆپێکی فرۆشتووە بۆ چارەسەری مناڵە نەخۆشەکان ....

نیشانەکردن

#کریستیانۆ