خەندان سپۆرت
لە کاتێکدا ئەو یاریزانە پورتوگالییە، کە بەمنزیكانە گواستراوەتەوە بۆ ڕیزەکانی نەسری سعودیە، خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە ڕیاز بژی، هێشتا نازانرێت خێزانەکەی لەگەڵیدا لە پایتەختی سعودیە دەژین یاخود نا.
ڕۆناڵدۆ هەفتەی ڕابردو، بە گواستنەوەی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردبو، دوای کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی لەگەڵ مانچستەر یونایتد، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دو وەرز و نیوەو تاوەكو 30ی حوزەیرانی 2025 دەخایەنێت.
شاراوە نییە کە ژیان لەگەڵ خانمێكدا كە بە فەرمی نەچوبێتنە نێو ژیانی هاوسەری لە شانشینی سعودیە نایاساییە، بەڵام پارێزەرێکی سعودی لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆناڵدۆ و خۆشەویستەکەی دەتوانن پێکەوە بژین.
پارێزەرێکی پسپۆڕ لە یاسای مەدەنی دەڵێت: "هەرچەندە هێشتا شانشینییەکە ژیانی هاوبەشی لە دەرەوەی هاوسەرگیری قەدەغە دەکات، بەڵام دەسەڵاتداران لەم دواییانەدا دەستیان کردوە بە چەند گۆڕانكارییەك لەوبارەیەوە".
ئەو پارێزەرە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕونیکردەوە، "لە ئێستادا - لەنێو هاووڵاتییانی بیانیدا - دەسەڵاتدارانی سعودیە دەستوەردان لەم بابەتەدا ناکەن، تەنانەت ئەگەر یاساکان ڕێگری بکەن لە ژیانی دو كەس پێكەوە بە بێ گرێبەستی هاوسەرگیری".
سەرەڕای ئەوەی جۆرجینا هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نەکردوە، بەڵام خاتونە چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە کاتێک باس لە داوای ڤیزە دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە هاوبەشەکەیەوە بکات لە سعودیە، یەکێک لەوانە پێدانی ڤیزەیە [بۆ کەسانی غەیرە گەشتیار] لەژێر سپۆنسەری یانەی نەسردا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتێکدا بژاردەیەکی دیكە ئەوەیە کە ڤیزەی گەشتیاری یەک ساڵە وەربگرێت کە بۆ هەر سەردانێک بۆ ماوەی 90 ڕۆژ كە لە وڵاتە بمێنێتەوە”.
وە یاساکانی کاری سعودیە داوا دەکەن هەر ژنێک ڤیزەی غەیرە گەشتیاری وەربگرێت بۆ چونە ناو شانشینی سعودیە، هاوسەر، کارمەند، یان خێزانی ڕاستەوخۆی پیاوێک بێت کە لەو وڵاتە نیشتەجێیە، بەو پێیەی ژنێکی بێ گرێبەستی هاوسەرگیری دەتوانێت بە ئاسانی بچێتە ناو سعودیە بە ڤیزەی گەشتیاری، بۆیە ژن و پیاو دەتوانن بە جیا گەشتەكەیان بەدەست بهێنن بەبێ ئەوەی سروشتی پەیوەندییەکەیان ئاشکرا بکەن.