ڕۆناڵــدۆ لـە مێندێـزی خاوەن کار و بارەکانی جیا بویەوە

02:01 - 05/01/2023

1418جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - خۆشناو محمد / شڕۆڤەکار ، نووسەر ، وەرگێـڕ 

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەجیا بوونەوەی دۆن ئەکەن لەبریکاری کارەکانی ( خۆرخی مێندێز ) ئەمەش بەهۆکاری لێک تێنەگەیشتنی قوڵ لەنێوانیان ، 

ئەم هەواڵانە پاش ئەوە دێن ساروخەکەی مادێـرا پەیوەندی کرد بەیانەی نەسڕی سعودیەوە ، بەپێی ڕێکەوتنێکی مێژوویی ،

لەئیسپانیاوە بەتایبەت لە زاری ( پۆبلیکۆ ) ی پورتوگالیەوە ، پەیوەندیەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مێندێز هەڵەپەسێدراوە ،

بەپێی ڕۆژنامەی مـارکـا / پەیوەندی نێوانیان لەو ساتەوە کۆتایی هات ڕیزی یانەی مانشستەری بەجێهێشتووە ، 

پاشان ئەو ددیدارەی ڕاگەیاندنەکان کە ئەستێرەکەی مادێرا ئەنجامیدا و کۆتایی هێنا بەهەموو شتێکی نێوان دۆن و مانشستەر ...!

ئەو دیدارە تەلەفزیۆنیە فاکتەر بوو بەزوویی ڕیزی شەیتانە سوورەکان بەجێبهێڵێت ،

بەپێی هەواڵەکان مێندێز دژی ئەو دیدارەی دۆن بووە لەگەڵ ڕاگەیاندکار ( پێرس مۆرگان ) لەو دیدارەدا ڕۆناڵدۆ ڕووی تۆپەکانی کردە هەمووان و بۆردومانی هەموو بەرەکانی دژی خۆی کرد ...

سەرەتا لەڕاهێنەری هۆڵەندی ( تین هاگ ) ە وە دەستی پێکرد تا گەیشتە ئیدارەی یانەکە و بە خیانەتکار ناوی بردن ،

بەپێی زانیاریەکان هەڵپەساردنی پەیوەندی نێوان ساروخەکەی مادێرا و مێندێز بەڕەزامەندی هەردوو لا بووە ،
سەرەتایی سارد بوونەوەی پەیوەندی نێوانیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتانەی داوای کردبوو لەیوڤی بڕوات و مێندێز سەرکەوتوو نەبوو لەدۆزینەوەی یانەیەکی شیاو بۆ دۆن و ناچار گەڕایەوە یانەی شەیتانە سوورەکان ،

بەپێی هەواڵە ڕۆژنامەوانیەکان بەهۆی هەڵس و کەوتی خراپی ڕۆناڵدۆ لەمانشستەرەوە گلەیی زۆر هاتووە بۆ خۆرخی مێندێز ، 

لەپاش گرفتەکانی لەگەڵ یانەی مان یوو ، دیسانەوە مێندێز سەرکەوتوو نەبوو لەدۆزینەوەی یانەیەکی شیاو بۆ دۆن لەئەنجامدا دۆن هەستا بەئەنجامدانی گرێبەستی سەدە لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی ،

کردنە دەرەوەی پورتوگال لەمۆندیال و گریانی ڕۆناڵدۆ و خەمبار بوونی دۆن بەو ئەنجامە خراپەی بەسەر هەڵبژاردەکەیدا هات ، هەڵس و کەوتی یاریزانەکان و ڕاهێنەر هەموو ئەمانە هۆکار بوون بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ ڕوزی بێت لەکەنداو یاری بکات ،

بەپێچەوانەوە هەرگیز دۆن پێی خۆش نەبووە لەیانەیەکی عەرەبی یاریبکات ، 

کۆتا خەونی مۆندیال بوو ، هەموو نازناوێکی تاکەکەسی و بەکۆمەڵی هەبوو لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەکەی تەنها لەنازناوی مۆندیالی کەم بوو ...

ڕۆژنامە پورتوگالیەکان ئەڵێن : چەندین رۆژ کۆبوونەوە هەبووە بەڵام بەبێ مێندێز کۆبوونەتەوە لەگەڵ ئەستێرەکەی مادێرا ، 

ئێستا خاوەنی کار و بارەکانی ڕۆناڵدۆ پورتوگالیەکی دیکەیە بەناوی ( ڕیکاردۆ ڕجوف ) کەناوی پەیوەستە بەمارکەی نایکی یەوە ،

ئەم بریکارە تازەی دۆن لەگەڵ دۆن گەشتی کرد بۆ وڵاتی سعودیە و گرێبەستی مێژووی یانەی نەسڕی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا ،

ماوەتەوە بڵێین : یانەی نەسڕی سعودی لەهەوڵ و کۆششەکانیان بەردەوام بوون و پێیان لەدۆن نەبڕی تا کۆتایی توانیان ئەو یاریزانە گەورەی جیهانی تۆپی پێ ببەنە وڵاتەکەیان و ئابووری و ناوی یانەکەیان خستە قۆغێکی نوێ ،

گڕێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ تا ساڵی ٢٠٢٥  ئەبێت .

نیشانەکردن

#کریستیانۆ