وردەکاری مەراسیمی پێشکەشکردنی رۆناڵدۆ بە هاندەران و میدیاکان

03:51 - 02/01/2023

2400جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی ڕیازی سعودی وادەی هاتنی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی تیپی نەسری سعودی کە بەم دواییە پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کرد ئاشکرا دەکات.

نەسری سعودیە بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕاگەیاند، بە گرێبەستێکی ئازاد، بۆ ماوەی دو وەرز و نیو، واتە تاوەكو هاوینی 2025.

وە بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردۆتەوە، ڕۆناڵدۆ دەگاتە ڕیاز، ڕێک لە کاتژمێر دە بە کاتی ناوخۆی قاهیرە، کاتژمێر یازدە بە کاتی ناوخۆی مەککە موكەرەمە، كە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە دێت.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە گەشتەکەیدا بۆ ڕیاز خێزانەکەی و کۆمەڵێک لە ڕاوێژکاری میدیایی و یاسایی بە هەمان شێوە یاوەری دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سنوردارکردنی گەورەی ئەمنی بۆ ڕێگریکردن لە پێشوازیکردنی یاریزانەکە لە فڕۆکەخانە.

لە کاتێکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، سبەی سێشەممە، پێش ئەوەی داوای کارتی نێودەوڵەتی بکات، کە ڕێگەی پێدەدات لەگەڵ یانەی نەسری سعودی بەشداری بکات.

بڕیارە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یەکێک لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی ڕیاز بمێنێتەوە، تاوەكو ئەو کاتەی شوێنی نیشتەجێبونی هەمیشەیی ئامادە دەکرێت.

وە ڕۆژنامە سعودیەکە دوپاتی کردەوە کە ئیدارەی نەسر سبەی وادەی دیاری کردوە بۆ دامەزراندنی پێشکەشکردنی فەرمی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ میدیاکان و جەماوەر، لە ڕێگەی پەیمانێکی جیهانییەوە لە یاریگای مارسۆل پارک، هاوشێوەی ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید کردی لە ساڵی 2009 كە یاریزانە پورتوگالیەكە روی لەو یانەیە كرد.

هەروەها بڕیاردرا چەندین کەسایەتی دیاری یانەی نەسری سعودیە بانگهێشت بکرێت، هەروەها میدیا و جەماوەر، کە لەڕێگەی ئەو بلیتانەوە ئامادە دەبن کە پێشکەش دەکرێن.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە میانی مەراسیمی پێشکەشکردنیدا کورتە وتارێک پێشکەش دەکات، کە بڕیارە ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت، دوای ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی نەسر و ڕۆدری گارسیای ڕاهێنەر.

هەروەها ئیدارەی نەسری سعودیە بڕیاریدا مەشقەکانی تیپەکە بگوازرێتەوە بۆ یاریگای مەرسول، بە مەبەستی ئەوەی ئامادەبكرێت بۆ هاندەران و تاوەكو ئێستا 30 هەزار هاندەر بلیتی نمایشكردنی پێشكەشكردنی رۆناڵدۆیان كڕیوە.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ