پەیامێك لە مێسیەوە بۆ پێڵاو سازێك

04:04 - 29/12/2022

2672جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میدیاکانی ئەرجەنتین تیشکیان خستە سەر پەیامێک کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە مانگی کانونی دوەمی 2021 بۆ پێڵاو سازێکی ناردبو.

بەگوێرەی هەواڵێكی کەناڵی وەرزشی tyc مێسی لە کۆتایی ساڵی 2021 "نەعلێكی نەخشێندراوی بە ئاڵای ئەرجەنتین" لە پێڵاو سازەکە پێگەیشتوە لە ڕێگەی هاوکارەکەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕۆدریگۆ دی پاوڵ و پێدەچێت ئەو "نەعلانە" مێسی سەرسام کردبێت، بۆیە لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە پەیامێکی بۆ دەنێرێت و دەنوسێت... سڵاو، من لیۆم، خۆی پێ دەناسێنێت و سوپاسی دەکات، وەک چۆن پرسیاری لێدەکرد ئایا دەتوانێت، لەو جۆرە "نەعلە" بۆ ژن و منداڵەکانی دروستبكات، و پێوانەکانیانی بۆ بنێرێت.

نیشانەکردن

#ئەرژەنتین #مێسی