خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە موسلی موعەمەر سەرۆکی یانەی نەسری سعودی لە ئێستادا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە بەمەبەستی تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی.
یانەی نەسر لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتودا، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد، هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات.
ڕۆژنامەنوس ڕودی گالێتی لە تویتێکدا، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر"، ڕایگەیاند: سەرۆکی یانەی نەسر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی نەسر لە مەدریدن بەمەبەستی تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، 72 کاتژمێری داهاتو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەم گرێبەستە و بۆ داهاتوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
لە کۆتاییدا وتی: "تاوەكو ئێستا شتەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی دەڕۆن بەڕێوە".