جۆرجینۆ خەون بە گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا دەبینێت

03:02 - 29/12/2022

1199جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی ڕیپۆبلیکای ئیتاڵی ئاشکرایکردوە، جۆرگینیۆی ئەستێرەی ئیتاڵی کە یاریزانی یانەی چێڵسییە، خەون بە گەڕانەوەی بۆ یانەی پێشوی ناپۆلی دەبینێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، گرێبەستەکەی جۆرجینۆ لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، هەروەها هیچ ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتو بەخۆڕایی بڕوات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، یانەی نیوکاسڵ یونایتد و بەرشەلۆنە ئارەزوی بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریی یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە دەکەن، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکی دیکە لە سەری یاریزانەکەدا هەیە، ئەویش گەڕانەوەیە بۆ یانەی ناپۆلی لە ئەگەری وەرگرتنی ئاسانکاری لە سەرۆکی یانەکە ئاورێلیۆ دی لۆرانتیس.

لە لایەكی دیكەوە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، یاریزانە ئیتاڵییەکە، ئۆفەرێکی نوێی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یانە ئینگلیزیەکەی وەرگرتوە.

وە شارەزای بازاڕی گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، قسەکانی بریکاری یاریزانە بەڕازیلییەکە، جواو سانتۆسی بڵاوکردەوە، کە تیایدا وتی: ئۆفەرێکمان لە چێڵسی وەرگرتوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ، بۆیە لە پێشینەی کارەکانمانە لەگەڵ چێڵسی گفتوگۆ بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە دڵخۆش دەبین بە گرنگی پێدانی یانەی ناپۆلی، یانەیەکی گرنگە بۆ جۆرجینۆ، بەڵام هێشتا هیچ شتێک نییە.

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا #چێڵسی