خەندان سپۆرت
پێدەچێت مانچستەر یونایتد پێشتر جێگرەوەیەکی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆزیبێتەوە.. كە ئەویش بێتینیۆیە، یاریزانی سپۆرتینگ دی ئێسپینیۆیە كە لە خولی پلە سێی پورتوگالی یاری دەكات، کە بە هەڵە لە ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا وەک یەکێک لە یاریزانەکانی “شەیتانە سورەکان” دەرکەوت.
بێتینیۆ، هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵەکەی پورتوگالی، ئەمڕۆ سێشەممە وەک یاریزانی یونایتد لە ماڵپەڕی فەرمی خولی ئینگلیزی دەرکەوت، هەڵەیەکیش لەلایەن ڕۆژنامەوانی پورتوگالییەوە بینرا و بە خێرایی بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوەوە.
ئەو یاریزانە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی (ئینستاگرام) بە زمانی ئینگلیزی کۆمێنتێکی کرد و دەڵێت "سوپاس بۆ مانچستەر یونایتد، بەم زوانە دەتبینمەوە!"
هەروەها پەیامێکی بە زمانی پورتوگالی بۆ هاوڵاتیانی بەجێهێشتووە کە لە ئۆڵدترافۆرد یاری دەکەن: "برۆنۆ فێرناندێز، دیۆگۆ دالۆت... زۆر خۆشحاڵ دەبم کە ژوری جلگۆڕین لەگەڵ ئێوەدا هاوبەش بکەم".
بێتینیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی (جۆرناڵ)ی ئیسپانی ڕایگەیاندوە، "ئەو بابەتەم بۆ دەرکەوت کاتێک هاوکارەکانم نامەیان بۆ ناردبوم، دواتر دڵنیابومەوە کە پێشتر ناوم لە ماڵپەڕی پرێمەرلیگدا دەرکەوتوە، ئەمڕۆ پەیوەندیم زیاترم بۆ هاتوە لەو پەیوەندیانەی کە لە ڕۆژی لە دایکبونمدا پێگەیشتم.