ئایا ڕۆناڵدۆ پاشەکشەی کرد لە بڕیاری پەیوەندیکردن بە نەسڕی سعودیە

04:32 - 27/12/2022

2887جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی سعودیە ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد و بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی فەرمی لە یانەی ئەلنەسری سعودی ڕایگەیاند کە "بڕیاربو دوێنێ دوشەممە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئەلنەسر لە مەدرید کۆببێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە ئەنجام نەدرا".

ئەو سەرچاوەیە هۆکارەکانی ئاشکرا نەکردوە کە بوەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆبونەوەکە، کە وادیارە لە ڕەوتی گرێبەستەکەدا یەکلاکەرەوە دەبو، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەویش ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ ئەوەی یاریزانەکە پاشەکشەی لە بڕیارەکەی کرد و ئەنجامدانی گرێبەستەکە بەتەواوی داڕما.

چەندین سەرچاوەی جیاواز، دیارترینیان ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، دوپاتیکردەوە کە یاریزانە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە سعودییەکە گەیشتوەتە ڕێککەوتن لەسەرەتای مانگی داهاتو پەیوەندی بە یانەكەوە بکات و گرێبەستێک واژۆبکات کە بۆ ماوەی دو وەرز و نیو درێژدەكێشێت، لەبەرانبەردا 200 ملیۆن دۆلار ساڵانە دەدرا بەو یاریزانە.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ