ئاستەنگێک بۆ ڕێگریکردن لە گرێبەستی یۆڤانتۆس لەگەڵ ئیسکۆ

03:30 - 27/12/2022

2691جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی "تۆتۆ مێرکاتۆ"ی ئیتاڵی ئاشکرایکردوە، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا خزمەتگوزارییەکانی ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی پێشوی یانەی سیڤیلیە بەدەستبهێنێت.

بەڵام ئاستەنگێک هەیە کە ڕێگری لە یانەکە دەکات گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیسپانییە بکات کە بریتییە لە زۆری ژمارەی یاریزانان لە هێڵی ناوەڕاست.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە کردوە، بۆ ئەوەی یۆڤانتۆس گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆ بکات، ناچاربو ژمارەیەک یاریزان بفرۆشێت، بەتایبەتی کە ئەو یاریزانە ئێستا ئازادە و مافی ئەوەی هەیە بە خۆڕایی بچێتە هەر یانەیەک.

جێگای سەرنجە یانە سیڤیلییە کە لە 21ی کانونی دوەمدا ڕایگەیاند کە بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیسکۆ بە ڕەزامەندی هەردولا هەڵوەشاندوەتەوە.

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا #یۆڤانتۆس