خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، كە ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی ئاماژەیەکی لە ئەنتۆنێلای هاوسەرەکەیەوە پێگەیشتوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە خولی فەرەنسا، سەرەڕای تەواوبونی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزدا.
لە کاتێکدا کە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە ئەنتۆنێلا دەبێت هەمیشە دوا بڕیاری یەکلاکەرەوەی هەیە بۆ داهاتوی کاپتنی ئەرجەنتینی، چونکە بەرپرسیارە لە هەڵبژاردنە سەرەکییەکانی خێزانەکە، ئەو خانمە ئێستا دەستی بە خۆ گونجاندن کردوە لە پایتەختی فەرەنسا لە کاتێکدا منداڵەکانی دەستیان کرد بە ڕاهاتن لەگەڵ سروشتی ژیانی فەرەنسا، ڕاپۆرتەکان پشتڕاستیان کردەوە کە مێسی هەمو ئاماژەكانی گڵۆپی سەوزی لە خێزانەکەی وەرگرتوە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سان جێرمان نوێ بکاتەوە.