دیالۆ: مباپێ زیاتر لە پورتوگالییەكان بەرگری لە ڕۆناڵدۆ دەکات

02:15 - 17/12/2022

2707جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی سەنیگالی دیالۆی بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان کە لە ساڵی 2019ەوە تاوەكو هاوینی ڕابردو لە باخچەی شازادەکاندا شانبەشانی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یاریکرد، ئاشکرایکرد كە یاریزانە فەرەنسییەکە لە پورتوگالییەكان زیاتر بەرگری لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی پێشوی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد دەكات.

دیالۆ ئاماژەی بەوەشکرد، مباپێ باوەڕی بە باڵادەستی ڕۆناڵد هەیە و پێیوایە باشترین یاریزانی هەمو سەردەمەكانە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕەنگە ئەو یاریزانە فەرەنسییە ئامادەبێت بچێتە ناو گفتوگۆیەکی دورودرێژەوە سەبارەت بە باڵادەستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەسەر لیۆنێل مێسی، کە نازناوی باشترینی لێنراوەو لە ئێستاشدا پێكەوە لە یانەیەك یاریی دەكەن.

لە دواین پاڵەوانێتی جامی جیهانی كە هەڵبژاردەی پورتوگال لەسەر حسابی هەڵبژاردەی مەغریب ماڵئاوای لە پاڵەوانێتیەكە كرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێژای ئەو پاڵەوانێتیە لە لایەن یاریزانان و راهێنەیری هەڵبژاردەكەوە پشتگوێ خرا، كە ئەمەش كاریگەری نێگەتەیڤی بەسەر ئەو یاریزانەوە بە جێهێشت.

رۆناڵدۆ دوای جامی جیهانی گەڕایەوە یانەی ریاڵ مەدرید و لە شوێنی مەشق و راهێنانەكانی ئەو یانەیە راهێنانی كرد و پاشان چوە وڵاتی دوبەی و لە ئێستادا ئەو یاریزانە بە بێ یانە ماوەتەوە و هیچ شتێك لە باەری داهاتوییەوە ئاشكرا نییە.