كۆمێنتارێكی ئەرژەنتینی تاوەكو تەمەنی 88 ساڵی 17 مۆندیالی روماڵكردوە

03:32 - 14/12/2022

4683جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

میدیاكار وكۆمێنتارێكی وەرزشی ناوداری جیهان و وڵاتی ئەرژەنتین (ئینریكی ماكایا ماركیز) كە تا ئێستا لەماوەی تەمەنی (88) ساڵی،روماڵی (17) مۆندیالی كردووە، كە بۆ یەكەمجار لە مۆندیالی سویدی  ساڵی (1958) ەوە دەستی پێكردووە  و تا ئێستا مۆندیالی 2022 قەتەر بەردەوامە.

ئینریكی لە رێَكەوتی 20-11-1934 لەدایكبووە،ئەو یەكەم مۆندیالی روماڵكرد تەمەنی (23) ساڵ بوو،ئەو ئێستاش لەنێو میدیاكارانی وەرزشی جیهان ژمارەی پێوانەی بەشداری (17) جاری مۆندیال و تەمەنی (88) ساڵە شكاندووە وكەس وەك ئەو بەو تەمەنە و كەسیش نەیتوانیوە (17) مۆندیال رووماڵ بكات بەبێ ئەوەی لەهیچ مۆندیالێك لەساڵی 1958تا مۆندیالی قەتەری 2022 دوابكەوت.

ئەم بابەتە لام گرنگ بوو بڵاوبێتەوە، بۆ ئەوەی بزانین هێشتا زۆرمان ماوە بزانن كۆمێنتاری وەرزشی مانای چییە،ئینجا بێین باسی بنەما و ئامانج و پسپۆڕی  زانستی كۆمێنتاری وەرزشی بكەین،نەك بە مۆندیالێك و دوان،تازە لە هێلكە تروكاوین و خۆمان بكەین بە تەڕەزان ونەزان و خەڵكیش بكەین بە دین،گەر لە شوێنی ئینریكی ماكایا ماركیز (17) مۆندیالمان رووماڵ بكردبوایە،دەبوایە ئێستا چیمان بكردبوایە؟!.