ئینگلتەرا لەبری جامی مۆندیال بە پشیلەكەوە گەڕانەوە لەندەن!

03:50 - 13/12/2022

5010جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

ڕەنگە مۆندیالی قەتەڕی 0022 لەنێو جانتای هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا نەبوبێت كە رۆژی شەممە رێكەوتی 10-12-2022 دوای ماڵئاواییكردن لە مۆندیالی قەتەڕ لەسەر دەستی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای ئەلبەیت گەڕانەوە فڕۆكەخانەی (هیسرۆ) لە لەندەن، بەڵام ئەركی سێ شێرەكە لەگەڵ پشیلەیەك بو بەناوی (دیڤ)  گەڕانەوە، كە خاوەنی و وروژێنەرترین وسەیرترین چیرۆكە لە كەمپی هەڵبژاردەی ئینگلیزی لە ئەلوەكرەی قەتەڕی.

كایل واڵكەری بەرگریكاری ئینگلتەرا بڕیاریدا بەرپرسیارێتی بەخێوكردنی ئەو پشیلەیە بگرێتە ئەستۆ كەناوی (دیڤ)، كە لە كاتی یارییەكانی كۆتایی مۆندیالی 2022دا بە دەوری كەمپی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا دەسوڕایەوە و، ناز و باوەشی بۆ یاریزانەكان دەكردەوە، بەتایبەتی  بۆ دو بەرگریكار جۆن ستۆنز و كایل واڵكەر.

پشیلەكە كە پێدەچو بە توندی ڕەگەزنامەی ئینگلیزی بوێت، لە زیاتر لە كورتە چیرۆكێكدا لە (ستۆری) لە ڕێگەی ئەكاونتی كایل واڵكەر و جۆن ستۆنز لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستاگرامدا دەركەوتووە.

كایل واڵكەر بە درێژایی مانەوەی لە هۆتێلی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ئەلوەكرە، حەزی دەكرد خواردنی پشیلەكە بدات، هەروەها درێسێكی بچوكی ئینگلتەرا و نیشانەیەكی سور و سپی پێبەخشی.

واڵكەر بەڵێنی بە هاوڕێ فێڵبازەكەی دا كە ئەگەر ئینگلتەرا نازناوی مۆندیال بباتەوە ماڵێكی نوێی پێبدات، بەڵام دۆڕاندنەكە كاریگەری لەسەر پێگەی نەبو و بانگهێشتی كرد بۆ ئەوەی بێتە ماڵەكەی خۆی لە مانچستەر.

دوێنی پشیلەكە لەناو قەفەزێكی هەڵگری ئاژەڵە ماڵییەكان دانرا و لە هەمان فڕۆكەدا گەشتی كرد بۆ ئینگڵتەرا، دوای ئەوەی پزیشكانی ڤێتێرنەری پشكنینی خوێنیان بۆ ئەنجامدا، و كوتانی گونجاویان پێدرا كە بە فەرمی لە بەریتانیا كارپێكراوە.

ئێستا تەنها ئەوە ماوە بزانین وردەكارییەكانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی بەریتانی لەلایەن پشیلە فێڵبازەكەوە، ئایا لەگەڵ والكەر لە شەڕەكانی داهاتودا دەجوڵێت، یان بە تەنیا لە مانچستەر دەمێنێتەوە.

نیشانەکردن

#جیهان