پۆچیتینۆ: کەین لەم خاڵەدا جیاوازە لە مباپێ

03:29 - 08/12/2022

1904جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پێشوی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان، هاری کەینی هێرشبەری ئینگلتەرا بەراورد دەکات بە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسا.

پۆچیتینۆ لەگەڵ یەکەمیان لە تۆتنهام و لەگەڵ دوەمیان لە پاریس سانجێرمان کاری کردوە، كە بڕیارە رۆژی شەممە هەردو سوپەرستارەکە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالدا ڕوبەڕوی یەكتر ببنەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، کەین بەردەوام سەرنجی لەسەر یارییەکەیە، سەبارەت بە مباپێش تەواو پێچەوانەیە، ئەگەر دەست لە تۆپەکە نەدات، ئەوا ئارام دەبێتەوە.

کەین لەم وەرزەدا لە 22 یاریدا لەگەڵ تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 13 گۆڵی تۆمارکردوە و 3 ئەسیستیشی کردوە، وە لە جامی جیهانی قەتەریش گۆڵێکی تۆمارکردوە.

سەبارەت بە مباپێش لە 20 یاریدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان 21 گۆڵی تۆمارکرد و 5 ئەسیستیشی کردوە، لە چوار یاری مۆندیال لەگەڵ فەرەنسا پێنج گۆڵی تۆمارکرد و دو ئەسیستیشی کردوە.