كەللەكەی زێدان و ئابروچونی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بوە پاڵەوان

03:35 - 01/12/2022

1758جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - شەقامی مۆندیال (زنجیرەی بیستەم) - زاگرۆس نانەكەلی

مۆندیالی 2006 هەژدەهەمین پاڵەوانێتی مۆندیالە كە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەكێتی تۆپی پێوە بەشێوەیەكی وەرزی هەر چوار ساڵ جارێك ڕێكدەخرێت، ئەڵمانیا بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا میوانداری پاڵەوانێتییەكەی كرد، دوای ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا میوانداری پاڵەوانێتییەكەی ساڵی 1974ی كرد، ئەم پاڵەوانێتییە لە 9 حوزەیران  تا 9ی تەمموزی 2006 بەردەوام بوو بە بەشداری 32 هەڵبژاردەی نیشتمانی، لەنێویاندا وڵاتان هەبوون بۆ یەكەمجار گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە، ئەوانیش (ئەنگۆلا، كەناری عاج -كۆدیڤوار، گانا،تۆگۆ،ترینیداد و تۆباگۆ ،ئۆكرانیا) سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەكان (32) هەڵبژاردەبوون لە (12) شار ویاریگا (64) یاری بەرێوەچوو وتواندرا (147) گۆڵ تۆماربكرێت بەرێژەی (2،3) گۆڵ بۆ هەریارییەك،ئامادەبووانی هاندەران بۆ سەرجەم  یارییەكان گەیشتە 3,359,439 سێ ملیۆن وسێ سەد وپەنجاو نۆهەزار وچوارسەد وسی ونۆ هاندەر بەرێژەی 52,491 پەنجاو دوو هەزار وچوارسەد ونۆهەد ویەك هاندەر بۆ هەر یارییەك،

گۆڵكاری مۆندیال ئەڵمانی (میرۆسلاڤ كلۆزە) كەتوانی (5) گۆڵ تۆماربكات،باشترین یاریزان زێنەدین زێدانی فەرەنسی بوو،باشترین گۆڵپارێز (جیجی بۆفۆنی) ئیتاڵی،باشترین یاریزانی لاو (لۆكاس بۆدۆلسكی) ئەڵمانی بوو،بەرازیل ویسپانیا بوونە خاوەن یاری پاك لە مۆندیالی 2006.

چوار هەڵبژاردەی ئەوروپی لەدوای پاڵەوانێتییەكەی ساڵی 1982ەوە توانیان بگەنە چوارگۆشەی زێڕین، لە 9ی تەمموزی 2006، و دوای یاری كۆتایی و روژێنەر لە ڕووداو و ئەنجامەكانیدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی 2006 بۆ چوارەم جار لە مێژووی خۆی،دوای ئەوەی دوای كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی وزیادكراو بەیەكسان بوو و بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی 5-3 لە هاوتا فەرەنسییەكەی بردەوە،كە یاری كۆتایییەكی بەدبەخت بوو بۆ ئەستێرە زیدان زیدان وەك چۆن سەرێكی لە سنگی بەرگریكاری ئیتاڵی ماركۆ ماتێرازیدا كە چوار خولەك پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە، بەجۆرێك ناوبژیوان كارتی سووری لە بەرامبەر زیدان دەرهێنا، ئەڵمانیاش توانی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا دوای سەركەوتنەكەی بە ئەنجامی 3-1 لە پورتوگال، ئیتاڵیا پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا، وایكرد ڕاستەوخۆ سەركەوێت بۆ جامی كیشوەرەكانی 2009.

مۆندیالی 2006 بە یەكێك لە ڕووداوەكانی مێژووی تەلەفزیۆن دادەنرا كە زۆرترین بینەری هەبوو، بەو پێیەی بە مەزەندە دەكرێت 26.29 ملیۆن بینەری یەكجارەكی لە سەرتاسەری پاڵەوانێتییەكەدا هەبووە، یاریی كۆتاییش 715.1 كەسی لە سەرانسەری جیهاندا بەشداریكرد و پلەی چوارەمی بەدەستهێنا لە زۆرترین بینەری پاڵەوانێتییەكانی دوای ساڵانی 1994 و 2002 و 1990.

مۆندیالی 2006 ئابروچوونێكی نوێ لە مێژووی تۆپی پێی ئەڵمانیا؟
پێدەچێت ئەو ئابروچوونەی فیفا كە ڕۆژانە ئاشكرا دەبن هیچ سنوورێك نازانن، چونكە ئێستا نۆرەی یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیایە، كە تۆمەتبارە بە كڕینی دەنگەكانی مۆندیالی 2006، ئەگەر ئەمە پەخش بكرێت، ئابروچونێكی نوێ دەبێت زیادكرا بۆ سكانداڵەكانی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانیا.

بێ گومان ئەڵمانیا پێشەنگێكە لە جیهانی تۆپی پێدا و چوار جار جامی مۆندیالی بەدەستهێنانی باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوە، هەروەها لە ڕیزەكانیدا بە درێژایی مێژوو ئەو یاریزانە دیارانەی لە مێژووی تۆپی پێی جیهاندا بەجێهێشتووە، وەك گێرد مۆلەر گۆڵكاری گۆڵكار و كایزەر فرانز بێكنباوەر و لوتێر ماتیۆس، جگە لە نەوەی ئێستا كە باشترین گۆڵپارێزی جیهان سەركردایەتی دەكات، مانوێل نۆیەر. بەڵام لەبەردەم ئەم دەستكەوتە گەورانەدا، ئابروچوونیش هەیە كە گۆشەكانی تۆپی پێی ئەڵمانیای هەژاند و توڕەی كرد، سەرەڕای بێ بایەخی.

 تۆمەتەكانی گۆڤاری (سپیگل) بۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانی و ڕاهێنەری پێشووی كایزەر فرانس بێكنباوەر و سەرۆكی ئێستای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ناوخۆیی، ڤۆڵفگانگ نیرسباخ، بە تێوەگلانیان لە پێدانی بەرتیل بۆ ئەوەی ئەڵمانیا مافی بەدەستهێنانی میوانداری مۆندیالی 2006 دەكات، هەندێك لەو ئابروچوونانەی هێنایەوە بیر كە بە درێژایی مێژوو تۆپی پێی ئەڵمانیا ئەنجامیداوە.

كەللەكەی زێدان لەدەستدانی مۆندیالی 2006بوو بۆ فەرنسییەكان
لەیاری كۆتایی مۆندیالی 2006 دوای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو فەرەنسا بە ئەنجامی (1-1) یەكسان بوون،دوای درێژكردنەوەی یارییەكە بۆ كاتی زیادكراو، بە تایبەتی لە خولەكی 110دا، زیدان لێدانێكی سەری ئاراستەی سنگی ماتێرازی كرد و بەو هۆیەشەوە كەوتە سەر زەوی و ناوبژیوانی ئەرژەنتینی ئۆراسیۆ ئێلیسۆندۆش ڕاستەوخۆ بە كارتێكی سوور زێدانی دەركرد.

زیزۆ باسی سووكایەتیكردنی ماتێرازی دەكات بە دایكی، شتێك هەیە لەناو یاریگادا ڕوودەدات بەڵام ئەوە هیچ بیانوویەك نییە. دایكم نەخۆش بوو و ئەو لە نەخۆشخانە بوو و  زیاتر لە جارێك سوكایەتی بە دایكم كرد و منیش وەڵامم نەدایەوە، ئایا داوای لێبوردن بكەم بۆ ئەمە؟ نەخێر!.

لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەگەر كاكا بۆ نموونە كابرایەكی خۆش بووایە بێگومان داوای لێبوردنم دەكرد، بەڵام بۆ ئەم كەسە نا، داوای لێبوردن لە هەموو ئەو منداڵانە دەكەم كە تەماشای ئەم دیمەنەیان كردبوو، ئەو لێدانە سەری زێدان بۆ ماتیرازی بووە كرا بە پەیكەر لە سەنتەری پۆمپیدۆ لەپاریس داندراوە.

یاری كۆتایی
یاری كۆتایی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و فەرنسا لەیاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین بەئامادەبوونی (69) هەزار هاندەرلەرێكەوتی 9-7-2006 بەرێوەچوو،یاری دوای تەواوبوونی كاتی یاسایی بە ئەنجامی (1-1) یەكسان بوون،دواتر لەكاتی زیادكراویش بەهەمان ئەنجام كۆتایی هات،بەلێدانی یەكلاكەرەوە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی سەركەوێ بەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی (5-3)،بەمشێوەیەش ئیتاڵیا بووە پاڵەوان وفەرەنسا دووەم و ئەڵمانیا سێیەم و پورتوگال چوارەم.