خەندان سپۆرت
لەچوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیال و لە گروپی چوارەم تونس لە فڕەنسای بردەوە و ئوستڕاڵیاش توانی سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی دانیمارك تۆماركرد.
ئوستڕالیا بە گۆڵێكی ماتیۆ ئالان لیكی لە دانیماركە بردەوەو بە پلەی دوەم بۆ قۆناغی 16 سەركەوت.
هەڵبژادەی فڕەنساش بە گۆڵێكی وەهبی خزری بە تونس دۆڕا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە یەكەمی گروپەكەی بۆ قۆناغی دوەم سەركەوت.