خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەنوس پیێرس مۆرگان بڵاویکردەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی پورتوگالی پێی ڕاگەیاندوە کە یەکەم گۆڵی هەڵبژاردەکەی بەرانبەر ئۆرۆگوای لە مۆندیالدا تۆمارکردوە.
هەڵبژاردەی پورتوگالی توانی بە ئەنجامی 2-0 لە ئۆرۆگوای بباتەوە، ڕۆناڵدۆش ئاهەنگی گۆڵی یەکەمی گێڕا، دوای ئەوەی بە ناوی ئەوەوە هەژمار کرا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی گەڕایەوە بۆ ئەوەی بە ناوی برۆنۆ فێرناندێزەوە گۆڵەك ئەژمار بكات، چونكە بەر رۆناڵدۆ نەكەوتوە.
وە کاپتنی هەڵبژاردەی ئەمریکا ئەلێکسیس لالاس ئاشکرای کرد کە ڕۆناڵدۆ لە نامەیەکی کورتدا لە ژوری جلگۆڕین بۆی پشتڕاست کردەوە کە تۆپەکە بەر سەری کەوتوە پێش ئەوەی بچێتە ناو گۆڵی ئۆرۆگوایەوە.
پیێرس مۆرگان لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" دوای لێدوانەکانی لالاس باسی لەم بابەتە کردوە و نوسیویەتی: ڕۆناڵدۆ دڵنیای کردمەوە کە بە سەری دەستی لە تۆپەکە داوە، تەنانەت برۆنۆش هەستی بەوە كردوە.