مۆندیالی 1986 مۆندیالی مارادۆنا!

03:29 - 24/11/2022

1153جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - شەقامی مۆندیال (زنجیرەی پازدەهەم) - زاگرۆس نانەكەلی

 

مۆندیالی 1986ی مەكسیك،هەشت مانگ پێش مۆندیال بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەم وڵاتەیدا،بەڵام مەكسییەكان پێداگربوون لەسەر بەرێوەچوونی مۆندیال لەم وڵاتە،رێكەوتی 31-5 تا 29-6-1986 مۆندیال بەرێوەچوو،بەبەشداری (24) هەڵبژاردە توانیان (132) گۆڵ لە (52) یاری تۆماربكەن،بەرێژەی (2،52) گۆڵ بۆ هەر یاریێك،یارییەكان لە (9) شار و (12) یاریگا بەرێوەچوو،ئامادەبوانی تێكڕای (52) یارییەكە گەیشتە (2،393،031) هاندەر بەرێًژەی (46،020) چل وشەش هەزار وبیست هاندەر بۆ هەریارییەك،یاریزانی ئینگلیزی (گاری لینیكەر) بە (6) گۆڵ بوو بە گۆڵكاری مۆندیال و مارداۆنای ئەرژەنتینی بووە باشترین یاریزانی مۆندیال و یاریزانی بەلژیكی ئەنزۆ شیفۆ بووە باشترین یاریزانی لاو و  گۆڵپارێزی بەلژیكا جۆمەری پفاف بووە باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال و ئەرژەنتین بووە پاڵەوان وئەڵمانیا دووەم وفەرەنسا سێیەم و بەلژیكا چوارەم.

مارادۆنا : بەپێی چەپ بەدەستی راست ئەم جامە بەرزدەكەمەوە!
مۆندیالی 1986ی مەكسیك بەناوی مۆندیالی مارادۆنا ناوزەند دەكەن،چونكە مارادۆنا هەڵبژاردەیەكی هەبوو لەم مۆندیالە هەموو شتێك لەئەستۆی ئەو بوو هەر ئەویش بوو،كاتێك لە پەیژەكانی فرۆكەهاتە خوارە و  گوتی: ئەم مۆندیالە جامەكەی بەپێی چەپ دەهێنمەوە بەدەستی راست بەرزی دەكەمەوە،ئەم لێدوانە دڵنیای وبڕوا بەخۆ بوونێكی ئێجگار گەورەی دەوێت،چونكە لە وەرزش بەگشتی وتۆپی پێ گریەنتی نیە،بۆیە مارادۆنا هاتە نێو یارییەكانی مۆندیال و توانی ئەو پەیمانەی بە هاندەرانی ئەرژەنتین و جیهانیدا بەجێی بگەیەنێ،بۆیە مۆندیالی 1986ی مەكسیك ناویاننا (مۆندیالی مارادۆنا).

مارادۆنا بەدەست گۆڵی لە پیتر شڵتن كرد!
مارادۆنا لە 22-6-1986 لەیاریگای ئەزێتیك لە مەكسیكۆ لەنێو (115) هەزار هاندەر،هەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی بە ئەنجامی (2-0) لە ئینگلتەڕا بباتەوە،ئەوە بووە جێگای گومان ئەو گۆڵە بوو كە بەدەست لەگۆڵپارێزی ئینگلتەرا  پیتەر شڵتن تۆماری كرد،ئەم گۆڵە بووە هۆی نارەزایی یاریزانانی ئینگلتەڕا وبەتایبەتی گۆڵپارێزەكەی شڵتن،چونكە لەكاتی تۆماركردنەكەشڵتن دەستی بەرزكردەوە وگوتی مارادۆنا بەدەست تۆماریكرد،بەڵام نە یاریدەدەری داوەر و خودی داوەریش گوێیان پێنەدان وگۆڵەكەیان هەژماركرد.

ئەم كێشە وگۆڵ تۆماركردنە بەدەستە،دوای چوارساڵ لە شەڕی دوورگەی (فۆكڵاند) هات،كاتێك هەردوو وڵات شەڕیان بوو،بووە مارادۆنا داوای لێبردنی ئینگلتەڕا و بەڵام گوتی بۆم هەڵكەوێ وهەمووجار ئەم گۆڵانە تۆماردەكەم،دوای چەندین ساڵ لەم رووداوە،مارادۆنا بەر لەوەی كۆچی دوایی بكات،سەردانی داوەری یارییەكە نێوان ئەرژەنتین وئینگلتەڕا (عەلی بن ناسڕ) ی تونسی كرد،دوای دیدارەكەداوەرە تونسییەكەزۆر دلًخۆش بوو كە چوای بە مارادۆنا كەوت و بە بەوەفای ناوزەند كردبوو.

بەرازیل سێ بارە بووە قوربانی لە باشترین ئاستی
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەرزایل لە قۆناغی دووەمی گرووپەكان لە مۆندیالی 1978 لە ئەرژەنتین بەهۆی بردنەوەی ئەرژەنتین بەسەر پیڕۆ بە ئەنجامی (6-0) بەرازیل بووە بە قوربانی ولە مۆندیال ئاوتكرا.

لە مۆندیالی 1982 ی ئیسپانیا،هەڵبژاردەی بەرزایل باشترین هەڵبژاردەی جیهان بوو،بەڵام ئەمجارەش یاریزانێكی وەك پاولۆ رۆسی ئیتاڵی توانی سێ گۆڵ لە بەرازیل تۆماربكات وبەرزایل بۆ جاری دووەم تووشی شۆك بوو لە مۆندیال دەركاو بوو بەقوربانی،ئەمەش یەكێك لەم رووداوە سەیر و چاوەڕوان نەكراوەی ئەم مۆندیالە بوو.
بەڵام مۆندیالی 1986 بەرازیل بەهەمان شێوە باشترین هەڵبژاردەی ئامادەبوو،یەكێك بوو لە پاڵێوراوە بەهێزەكان بۆ بەدەست هێنانی مۆندیالی 1986، بەڵام فەرەنسا پلاتینی وهاوڕێیانی ئەمجارەش بەرزایلییان كردە قوربانی لە مۆندیال دەریان كرد.

تۆپەكەی مارادۆنا ودرێسی عەلی بن ناسر لە زیادكردنی ئاشكرا
دوای ئەوەی مارادۆنا گۆڵەكەی بەدەست تۆماركرد و عەلی بن ناسڕ داوەری یارییەكە گۆڵەكەی هەژماركرد،بڕیارییاندا لە زیادكردنی ئاشكرای ماڵی (گراهام باد) لە ئینگلتەڕا زیادكردنی ئاشكرا بۆ تۆپە و درێسی داوەری تونسی عەلی بن ناسڕ كرا،سەرچاوەكان دەڵێن لەنێوان (3تا9) ملیۆن دۆلار نرخی تۆپەكە ودرێسەكەیە.

یاری كۆتایی
یاری كۆتایی ئەرژەنتین وئەڵمانیای رۆژئاوا لە یاریگای ئەزێتیك لە مەكسیكۆ لەنێو (114،600) سەد وچواردەهەزار وشەش سەد هاندەر لەرێكەوتی 29-6-1986،هەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی بەئەنجامی (3-2) لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای رۆژئاوا بباتەوە،ئەرژەنتین بۆ جاری دووەم بووە پاڵەوانی مۆندیال.

 

نیشانەکردن

#مۆندیالی قەتەر