خەندان سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان وهەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە شوێنی نیشتەجێبونیان لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ، چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنی مۆندیالی 2022، بە بەراورد بە هاوكارەكانی لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، تایبەتمەندێكی زیاتری بۆ كراوە.
ڕۆژنامەی (ئۆلێ)ـی ئەرژەنتینی ئاشكرای كردوە كە مێسی تاكە یاریزانە لە لیستی ئەرژەنتین كە لە ژورێكدا بە تەنیا لە شوێنی نیشتەجێبونی دۆحە بخەوێت وبمێنێتەوە بۆ پشودان.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكرد: مێسی بەتەنیا لە ژورەكەیدا ماوەتەوە، لەو كاتەوەی هاوڕێ نزیكەكەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەهۆی كێشەی دڵەوە وازی لە درێسی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین هێناوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەگوێرۆ لە دوای مۆندیالی 2010ەوە بوەتە هاوڕێیەكی نزیكی مێسی لە ژوری نیشتەجێبون، كە جێی ئەستێرەی پێشوی خوان سیباستیان ڤێرۆنی گرتەوە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: مێسی پێی باشترە بۆ ماوەیەك بە تەنیا لە ژورێكدا بمێنێتەوە، بەو پێیەی پێشتر بە ئەدەبەوە داوای لە هاوكارەكانی كردبو ژورەكە بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدەن بخەوێت، ئەمەش دوای كۆتاییهاتنی ئاهەنگی یادی لەدایكبونی لە میانی كۆپا ئەمەریكا، ساڵی ڕابردو لە بەرازیل.