خەندان سپۆرت
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خولی تۆپی پێی ئوسترالیا، دانی تاونسێند، دوای قەیرانی ئەم دواییەی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد بۆ خولەكەیان ئاشکرا کرد، سەرەڕای بێتوانایی یانەکانی ئەوێ لە پێدانی موچە زۆرەکەی.
تاونسێند وتی: ڕۆناڵدۆ وتی لە مانچستەر یونایتد خۆشەویست نەماوە و ڕێزی لێناگیرێت.
بەڵام بە دڵنیاییەوە خۆشەویستی و ڕێزێکی زۆری پێدەدەین لە ئوسترالیا، ڕەنگە نەتوانین لە ڕوی داراییەوە ڕکابەری بەرنامەکانی دیکە بکەین، بەڵام ڕێگەی دیکە هەیە.
لە کۆتاییدا وتی: پێشتر ئۆفەرێکم پێشکەش بە بریکارەکەی خۆرخی مێندێز کردوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خولی ئەی ئوسترالییەوە بکات لە ئەگەری جێهێشتنی مانچستەر یونایتد، سەرەڕای سەختیی كارەكەش.